AP ١٤٠٢ ڕێبەندان ١٥ ٠٠:١٢

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند:

دەستبەسەر کرانی دەیان کەسی پەیوەندیدار بە داعش لە تورکیا

دەستبەسەر کرانی دەیان کەسی پەیوەندیدار بە داعش لە تورکیا

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە دەیان تۆمەتباری پەیوەندیدار بە تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی دەستگیر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنی ۆ هەواڵگرییەکانی تورکیا بە ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە یەک کاتدا لە ٧ پارێزگای ئەو وڵاتە، ٣٤ هاووڵاتیی بیانییان کە گومانی پێوەندییان لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش هەبووە، دەستبەسەر کردووە.

بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئەو کەسانە لەلایەن پۆلیسی تاوانە نێودەوڵەتییەکان (ئینتەرپۆل) داواکراون.

دوێنێ هەینی، بیلماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند: دادگای ئیستەنبوڵ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 25 کەس دەرکردووە لە پەیوەندی لەگەڵ تەقەکردن لە کەنیسەی کاتۆلیکی ئیتاڵی سانتا ماریا لە ئەستەنبوڵ.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، پۆلیس دوو چەکداری دەستگیرکردووە کە گومانیان لێدەکرێت لە کڵێسای سانتا ماریا لە ئەستەنبوڵ تەقەیان لێبکرێت.

ماوەیەکی کەم پێش ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆی تورکیا، تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرتبوو.

News ID 48922

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha